kamaran Muhammed Tofiq؛ به‌یان علی حسین
پوخته
توێژینه‌وه‌كه باسی له تایبه‌تمه‌ندی دانیشتوانی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبونی ستونی كردوه له شاری ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینه‌وه‌كه باسی له تایبه‌تمه‌ندی دانیشتوانی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبونی ستونی كردوه له شاری سلێمانی، سه‌ره‌تا تیشكی خستۆته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان له قه‌باره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی، كه به‌هۆكاری گۆڕانكاری و ڕووداوه ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌ی دانیشتوان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه له (35520 كه‌س بۆ 837350 كه‌س) له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1947-2020) و رێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه له‌و ماوه‌دا (4،5%)، سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیی دانیشتوان توێژینه ڕۆیشتووه‌ته ناو پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبونی ستونی وه‌ك شێوازێكی نیشته‌جێبون له‌م ساڵانه‌ی دوایدا بایه‌خی به‌رچاوی پێده‌درێت و له په‌ره‌سه‌ندندایه، له‌ڕووی پێكهاته‌ی ته‌مه‌نه‌وه گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزی رێژه‌ی ته‌مه‌ن گه‌نجه‌كان، سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی جۆر نزمی پێوه دیاره له ناوچه‌ی توێژینه‌وه به (94نێر به‌رامبه‌ر 100مێ)، پێكهاته‌ی ته‌مه‌ن و جۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌خێوكردن هه‌یه، هه‌روه‌ك كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هێزی كار هه‌یه، ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی هاوسه‌رگیری ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه به‌رزترین ڕێژه‌یه و به‌دوای ئه‌ودا ڕێژه‌ی سه‌ڵت و بێوه‌یی(جیابوه‌وه، ژن مردوو، مێرد مردوو) دێت، تایبه‌ت به قه‌باری خێزان، خێزانی قه‌باره بچوك ڕواڵه‌تی دیاره له ناوچه‌ی توێژینه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌متره له هاوشێوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی، هه‌رچی پێكهاته‌ی خوێنده‌وارییه به‌رزی ڕێژه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه له نێوان سه‌رۆك خێزان و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕوونی دیاره له ناوچه‌ی توێژینه‌وه .